ته‌ندروستی

بەڤیدیۆ...بۆ ڕزگاربوون لە پەتا وەرزییەكان ئەم گیراوەیه‌ بخۆرەوە

ئێستا لە كۆتاییەكانی وەرزی  زستانداین و پلەكانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچن، بەڵام هێشتا كەسانێك هەن كە توشی پەتا وەرزییەكانی وەك ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبن، پسپۆڕانی خۆراكیش بۆ ڕزگاربوون لەو پەتایانەی لەم كاتەدا توشی هاوڵاتیان دەبن ئاماژە بە بونی گیراوەیەكی سروشتی دەكەن كە چاكبونەوە خێراتر دەكات.

گیراوەكە لە لیمۆ و زەنجەبیل و هەنگوین پێكهاتووە و دوای ئەوەی تێكەڵ دەكرێن بۆ ماوەیەك لە ساردكەرەوەدا هەڵدەگیرێت و دواتر دوو كەوچك لە گیراوەكە دەكرێتە كوپێك ئاوی گەرمەوە و دەخورێتەوە


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4600