ته‌ندروستی

زیانەکانی زۆر خواردنی خۆراكی پڕ پرۆتین

لای هەمووان ئاشكرایە پرۆتینەكان یەكێكن لە پێویستیە گرنگەكان بۆ لەشی مرۆڤ، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش زۆر خواردنی پرۆتینەكان ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەكات.

ڕۆژنامەی بزنس سایدەری ئەمریكی لەزاری چەند پسپۆڕێكی خۆراكییەوە ئاشكرای كردووە، زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر لە پرۆتین لە پێكهاتەكەیاندایە، زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی توشبوون بە چەند نەخۆشییەك لەوانە بەرزبونەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن و دروستبونی بەردی گورچیلە، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی زیاد بونی كێشی لەش.

بەڕای پسپۆڕەكان پیاوان ڕۆژانە پێویستیان بە 56 گرام پرۆتین هەیە و ژنانیش پێویستیان بە 46 گرامە، بەڵام لەئێستادا زۆرینەی مرۆڤەكان ڕۆژانە چەند هێندەی ئەو بڕە دەخۆن، بەمەش ئەگەری توشبوونیان بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەبێت.

دیارترین ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتینەكان بریتین لە جۆرە جیاوازەكانی گۆشت، هەروەها شیر و هێلكە و خۆراكە دەریاییەكان، بۆیە پێویستە ئەو خۆراكانە بە بڕی دیاریكراو بخورێن و زیادەڕۆی نەكرێت لە خواردنیان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4820