ته‌ندروستی

ئەسپرین دەبێتە کەمبوونەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات

توێژینەوەیکی پزیشکی دەریدەخات خواردنی حەبی ئەسپرین مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، ئەو پیاوانەی حەبی ئەسپرین دەخۆی مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات کەمترە وەک لەو پیاوانەی حەبی ئەسپرین ناخۆن.

دکتۆر ماری کیە لە زانکۆی هارفارد ئاشکرای دەکات، خواردنی حەبی ئەسپرین مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستاتی بکوژ کەمدەکاتەوە.

ڕوونیشیدەکاتەوە، ئەگەر نەخۆشەکە لە حاڵەتی مەترسی بێت، حەبی ئەسپرین دەتوانێت ببێت بە ڕێگر لە تەشەنەکردنی شێرپەنجەکەی.

هاوکات حەبی ئەسپرین چەندین سود لەخۆ دەگرێت وەک ڕێگری بوونی لە بڵاوبوونەوەی گرێی پیس لە ئەندامەکانی جەستەو دەتوانێت چارەسەری سەر ئێشەو هەوکردن و نەخۆشییەکانی گەدە بکات و دژی جەڵتەی دڵە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1520