ته‌ندروستی

چین؛ منداڵێک بە ١٦ ساڵ لەدایک دەبێت

ژنێكی چینی لە هەرێمێكی ئەو وڵاتە، دەبێتە خاوەنی منداڵێك لە هێلكەیەكی پیتێنراو كە چەند ساڵێك پێش ئێستا لە هێلكەدانیدا دانراوە و خراوەتە حاڵەتی بەستنەوە.

لە هەرێمی  جوانگ دۆنگی چین، ژنێكی تەمەن 46 ساڵ دەبێتە خاوەنی منداڵێك لە هێلكەیەكی پیتێنراو كە 16 ساڵ لەمەوبەر لە هێلكەدانیدا دانراوە، بەڵام بۆ ئەوەی نەبێتە كۆرپە پسپۆڕەكان خستویانەتە حاڵەتی بەستنەوە و دوای ئەوەی ماوەیەك پێش ئێستا بەستنەكە لادەبرێت، منداڵەكە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەنەخۆشخانەی سەن یات سین بەشێوەیەكی تەندروست و بێ هیچ كێشەیەك لەدایكبووە.

ئەو ژنە لە ساڵی 2000دا لەڕێی منداڵی بلورییەوە بۆتە خاوەنی كوڕێك لەهەمان ئەو هێلكانەی لەو كاتەدا بۆی دانراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یاسای وڵاتی چین تەنها ڕێگەی بە بونی منداڵێك داوە، پسپۆڕەكان ئەو هێلكە پیتێنراوانەی دیكەیان خستۆتە حاڵەتی بەستنەوە.

دوای ئەوەی لەساڵی ڕابردوودا چین یاسای یەك منداڵی هەڵوەشاندەوە كە لە ساڵی 1979 كاری پێدەكرد و ڕێگەی بە خێزانەكاندا ببنە خاوەنی دوو منداڵ، ئەو ژنەش بڕیاریداوە لەو هێلكانە منداڵێكی دیكە بهێنێتە دونیاوە.

لەلایەكی دیكەوە پسپۆڕێكی نەخۆشخانەی شینخوا ئاشكرای كردووە دوای هەڵوەشاندنەوەی یاساكە زیاتر لە هەزار ژنی تەمەن سەرو چل ساڵ سەردانیان كردوون كە حەزیان كردووە ببنە خاوەنی منداڵی دیكە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4972