ته‌ندروستی

ماستی كەم چەوری ئەگەری توشبوون بە شەكرە كەمدەكاتەوە

توێژینەوەیەكی پزیشكی دەریدەخات كە خواردنی ماستی كەم چەوری سودی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی بەریتانییەوە ئەنجامدراوە و دەریخستووە ڕۆژانە خواردنی ماستی كەم چەوری بە تایبەت لە بەیانیاندا، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بە ڕێژەی %28 كەمدەكاتەوە.

توێژەرەكان بۆ ماوەی 11 ساڵ چاودێری چەند كەسێكی خۆبەخشیان كردووە كە بەشێكیان توشبووی نەخۆشی شەكرەبوون و لەو ماوەیەدا چەندین پشكنین بۆ ئەو كەسانە ئەنجامدراوە و پرسیار لەبارەی سیستمی خۆراكی ڕۆژانەیان كراوە، بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان نییە و ڕۆژانە ماستی كەم چەوری دەخۆن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكە زۆر كەمە، ئەو توشبووانەی شەكرەش كە  گرنگی بە خواردنی ماستی كەم چەوری دەدەن، باری تەندروستیان باشترە و ڕێژەی شەكری خوێنیان نزمترە بەراورد بەو نەخۆشانەی ماست ناخۆن.

ئەم كاریگەرییەی ماست دەگەرێتەوە بۆ بونی چەند ماددەیەكی سود بەخش لە پێكهاتەكەیدا، ئەمە جگە لە بونی بەكتریا و ڤیتامین كەی، كە بەهەمان شێوە پارێزگاری لەش دەكات لە ئەگەری توشبوون بە شەكرە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1350