ته‌ندروستی

خواردنەوە گازییە كەم شەكرەكان توشی خەمۆكیت دەكات

زۆرن ئەو كەسانەی حەز بەخواردنەوە گازی و كەم شەكرەكان كە بە خواردنەوە دایتەكان ناسراوە، بەڵام بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك زۆر بەكارهێنانی ئەو خواردنەوانە زیانی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لە نێوان خواردنەوە دایتەكان و ئەگەری توشبوون بە خەمۆكی ئاشكرا كردووە، بە جۆرێك ئەو كەسانەی ڕۆژانە چوار پەرداخ یان چوار قوتوو لەو خواردنەوانە دەخۆنەوە، ئەگەری توشبوونیان بە خەمۆكی لە كەسانی دیكە زیاترە.

پسپۆڕەكان بۆ ماوەیەك چاودێری 250 هەزار كەسی توشبوو بە خەمۆكیان كردووە چەند پكشنینێكیان بۆ كردوون ئەنجامەكانیش دەریانخستووە، زۆرینەی ئەو كەسانەی توشبووی ئەو حاڵەتە بوون پێشتر بە بەردەوامی ئەو جۆرە خواردنەوانەیان خواردۆتەوە.

سەبارەت هۆكاری ئەم حاڵەتەش پسپۆڕەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو ماددەیەی لە بری شەكر دەكرێتە خواردنەوە دایتەكانەوە كە بە ئەسپرتام ناسراوەهۆكاری توشبوونە بە خەمۆكی. 

توێژەرەكان ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە توشبووی خەمۆكین دوور بكەونەوە لە خواردنەوە دایتەكان و سەردانی پزیشكی پسپۆڕیش بكەن بە مەبەستی چارەسەركردنی حاڵەتەكەیان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە855