ته‌ندروستی

سێو ڕێژەی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت

توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لەسەر خواردنی سێو ئەنجامدراوە، دەریخستووە خواردنی سێو ڕێژەی كۆلیسترۆلی زیان بەخش لە خوێندا دادەبەزێنێت.

توێژینەوەكە لە ژاپۆن ئەنجامدراوە باس لەوە دەكات كە خواردنی دوو سێو لە ڕۆژێكدا ڕێژەی كۆلیسترۆل كەمدەكاتەوە بە مەرجێك سێوەكان بە توێكڵەوە بخورێن، بەو پێیەی بڕێكی زۆری ماددە سود بەخشەكانی سێو لە توێكڵەكەیدا كۆبۆتەوە.

توێژینەوەكە لەسەر 14 كەسی خۆبەخش ئەنجامدراوە و ئەو كەسانە بۆ ماوەی 3 هەفتە ڕۆژانە دوو سێویان خواردووە، دوای ئەو ماوەیە توێژەرەكان چەند پشكنینێكیان بۆ ئەنجامداون  و دەركەوتووە كۆلیسترۆل لە خوێنی ئەو كەسانەدا بە ڕێژەی %21 كەمیكردووە بەراورد بە كاتی پێش خواردنی سێوەكە.

بەڕای پسپۆڕەكان سێو ڕێژەیەكی زۆری لە ڤیتامین سی بە لەش دەبەخشێت، كە وادەكات لەش لە چەند نەخۆشییەك بپارێزێت، ئەمە جگە لەوەی ڕێگری دەكات لە زیادبونی كێشی لەش كە هۆكاری سەرەكی توشبوونە بە چەندین نەخۆشی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1831