ته‌ندروستی

گێزەر ژنان لە شێرپەنجەی مەمك دەپارێزێت

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە خواردنی گێزەر سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە و بە تایبەت بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە دەریخستووە خواردنی گێزەر دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوونی ژنان بە شێرپەنجەی مەمك بەڕێژەی %60، هەروەها مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خانەكانی خوێن دەپارێزێت.

توێژینەوەكە لەسەر سێ هەزار ژن ئەنجامدراوە كە 1500یان توشبووی شێرپەنجە بوون و 1500 دیكەیان كەسانی تەندروست بوون لە ئەنجامی چەند پشكنینێك كە بۆ ئەو كەسانە ئەنجامدراوە دەركەوتووە ئەو ژنانەی خاوەنی تەندروستییەكی باش بوون بڕێكی زۆر لەو ماددانە لە خوێنیاندا هەبووە كە لە پێكهاتەی گێزەردا بونی هەیە، بەتایبەت بیتا كارۆتین.

پسپۆڕەكان باسیان لەوەش كردووە جگە لە گێزەر، خواردنی سپێناخ و بیبەری سور و مەنگۆ هەمان كاریگەری گێزەریان هەیە لەسەر تەندروستی لەش ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندیان بە بیتا كارۆتین.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1334