ته‌ندروستی

شەربەتی هەنار چەوری لەش دەتوێنێتەوە

لەڕێی ئەنجامدانی توێژینەوەیەكەوە، چەند پسپۆڕێكی بەریتانی بۆیان دەركەوتووە شەربەتی هەنار توانایەكی باشی هەیە لەتواندنەوەی چەوری و ڕزگاربوون لە كێشی زیادەی لەش.

توێژینەوەكە لە زانكۆی ئەدنبرە ئەنجامدراوە و  پسپۆڕەكان بۆ ماوەیەك چەند كەسێكیان خستۆتە ژێر چاودێرییەوە و ڕۆژانە پەرداخێك شەربەتی هەناریان داونەتێ، ئەمەش بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام بووە.

ئەنجامەكان دەریانخستووە كە بڕێكی زۆر لە چەوری لەشی ئەو كەسانە تواوەتەوە بە تایبەت چەوری نزیك گەدە، هەروەها گەدەیان بە باشتر كارەكانی خۆی ئەنجامداوە، ئەمە جگە لەوەی سودێكی زۆری بۆ دڵ و خانەكانی خوێن هەبووە و ئەگەری توشبوون بە چەندین نەخۆشی كەمكردۆتەوە.

پێشتر چەند توێژینەوەیەك دەریاخستبوو خواردنەوەی دوو پەرداخ شەربەتی هەنار باشترین چارەسەرە بۆ ئەو كەسانەی كێشە سك چوون و هەوكردنی ڕیخۆڵەو گەدەو سەرئێشەیان هەیە، هەروەها تێكەڵكردنی ئەو جۆرە شەربەتە لەگەل هەنگویندا ڕیخۆڵەكان نەرم دەكات و ڕێڕەوی میزەڕۆ پاك دەكاتەوە لەهەوكردن و بەردی گورچیلە دەیپارێزێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4316