ته‌ندروستی

جگەرەی ئەلەكترۆنی 15 هێندەی جگەرەی ئاسایی مەترسیدارە

چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی توێژینەوەیەكیان لەسەر كاریگەرییەكانی جگەرەی ئەلەكترۆنی ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە ئەو جۆرە جگەرەیە زیانی لەجگەرەی ئاسایی زیاترە و هۆكارێكە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی پۆرتلاند ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە هەڵمژینی دوكەڵی جگەرە ئەلەكترۆنییەكان پێنج بۆ پانزە هێندە، زیانی لە جگەرەی ئاسایی زیاترە و هۆكارێكە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی سییەكان.

بەپێی هەواڵێكی گۆڤاری نیو ئینگلاند جۆرناڵ كە ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردۆتەوە، دوكەڵی جگەرەی ئەلەكترۆنی پلەیەكی گەرمی بەرزی هەیە و بڕێكی زۆر لە نیكۆتین لەپێكهاتەكەیدایە، هەروەها ماددەی فرۆمالدیهایدی تێدایە كە زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و لەڕێی دوكەڵی جگەرەكەوە دەچێتە لەشەوە.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ڕایدەگەیەنن پاكەتێك لە جگەرەی ئاسایی سێ ملیگرام لەو ماددە شێرپەنجەییانەی تێدایە، بەڵام كاتێك سێ ملی لیتر لە شلەی پێكهاتەی جگەرە ئەلەكترۆنییەكان 14 ملیگرام لە ماددە شێرپەنجەییەكانی تێدایە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3419