ته‌ندروستی

كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ ئەگەری مردن كەمدەكاتەوە

خوێ یەكێكە لەو ماددانەی ڕۆژانە لە ئامادەكردنی خواردنە جۆراو جۆرەكاندا بەكاردەهێنرێت و تامێكی تایبەت دەبەخشێتە خۆراكەكان، بەڵام زیاد بەكارهێنانی ئەو ماددەیە چەندین زیانی هەیە و هۆكارە بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشییەكی جیاواز.

 بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە زۆر بەكارهێنانی خوێ بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردن دادەنرێت لە جیهاندا، بەجۆرێك ساڵانە ملیۆنان كەس بەهۆی زۆر بەكارهێنانی خوێوە توشی چەند نەخۆشییەك دەبن كە دواتر دەبێتە هۆی مردنیان.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و ئاشكرای كردووە بە كەمكرنەوەی بەكارهێنانی ڕێژەی خوێ لە ئامادەكردنی خواردنەكاندا، ڕێژەی مردنیش بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە.

بەڕای پسپۆڕە ئەمریكییەكان گەر هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بڕی ئەو خوێیەی بەكاریدەهێنن بەڕێژەی %40 كەمیبكەنەوە، ئەوا لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا نزیكەی یەك ملیۆن كەس لەمردن ڕزگاریان دەبێت و لە ئەگەری توشبوون بەو نەخۆشیانە پارێزراو دەبن كە خوێ هۆكارەكەیەتی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1326