ته‌ندروستی

چەند زانیارییەک لەبارەی شیری ئەسپی ئاوی

زۆرێك لەئێمە پێمانوایە هەموو ئەو شتانەی كە دەیان بینین ئەوە ڕەنگی خۆیانە ، بەنموونە پێمان وایە كە ڕەنگی ئاوی ڕووبارەكان شینە بەڵام ڕووباریش هەیە ئاوەكەی سوورە، ئەگەر لەو باوەڕەشدایت كە ڕەنگی شیر سپییە ئەوا لەئێستا بەدواوە ئەو بۆچوونەشت بگۆڕە چونكە شیری ،ئەسپی ئاوی ڕەنگی پەمەییە نەك سپی.

بەپێچەوانەی هەموو گیاندارە شیردەرەكان ئەسپی ئاوی ڕەنگی شیرەكەی پەمەییە، ئەوەش بەهۆی ئەو سیستمی بەرگرییەی كەدژی میكرۆب لەلەشیدا هەیە جۆرێك ترشەڵۆك بەناوی (هیپۆسۆدۆریك) دەردەدات، بۆ بەرگرییكردنیش لە تیشكی سەروو وەنەوشەییش لەشی ئەم گیاندارە جۆرێك ترشەڵۆكی دیكە بەناوی ( نۆری، هیپۆسۆدۆریك) دەردەدات.

تەنیا 1 كوپ شیری ئەسپی ئاوی 500 یەكەی گەرمۆكەی تێدایەو بەمەش بە شیری ئەم گیاندارەبە دەوڵەمەندترین و بەبەهاترین شیر دادەنرێت.

یەكێكی دیكە لەتایبەتمەندیەكانی ئەم گیاندارە ئەوەیە كەلەژێر ئاودا بێچووی دەبێت ئەوەش بۆئەوەی فێری مەلەببێت و بۆ هەڵمژینی هەوا سەری بەرێتە دەرەوەی ئاوەكە.

لەوەش سەیرتر زۆرجار دایكەكان لەژێر ئاودا شیر بەبێچوەكانیان دەدەن و لەكاتی شیرپێدانیشدا هەردوو گوێ و لووتیان دادەخەن و لەتوانایدایە بۆماوەی 30 خولەك لەژێر ئاودا بمێننەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3644