ته‌ندروستی

ڤایرۆسی‌ ئایدز له‌ چواره‌م گه‌وره‌ترین شاری‌ روسیا بڵاوده‌بێته‌وه‌

ڤایرۆسی‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان، له‌ چواره‌م گه‌وره‌ترین شاری‌ روسیا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ له‌ هه‌ر 50 كه‌سێك، كه‌سێكی‌ هه‌ڵگری‌ ڤایرۆسه‌كه‌یه‌. 

تاتیانا ساڤینۆڤا، جێگری‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ روسیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دانیشتوانی‌ شاری‌ یه‌كاترینبۆرگ كه‌ چواره‌م گه‌وره‌ترین شاری‌ روسیایه‌و ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌، به‌ده‌ست ڤایرۆسی‌ هێچ ئای‌ ڤییه‌وه‌، ده‌ناڵێنن، كه‌ هۆكاری‌ تووشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشی‌ نه‌مانی‌ به‌رگری‌، واته‌ ئایدز. 

بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و راپۆرته‌، له‌ میدیاكانی‌ روسیا كاردانه‌وه‌ی‌ زۆری‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ یه‌كاترینبۆرگ، كه‌ ژماره‌یان ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌سه‌، 27 هه‌زار كه‌سیان تووشی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ 2% ی‌ دانیشتوانی‌ شاره‌كه‌. 

به‌پێی‌ راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان، 800 هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتوانی‌ روسیا تووشی‌ ڤایرۆسی‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌ روسیا ده‌ڵێن، ژماره‌كه‌ له‌وه‌ كه‌متره‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2223