ته‌ندروستی

بۆ ئه‌وانه‌ی پێستی روخساریان وشكه‌

ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستی روخساریان وشكه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان خۆیان بپارێزن له‌ نه‌خۆشی پێست و وشكتربونه‌وه‌ی‌ روخساریان، به‌بێئه‌وه‌ی‌ كرێم و ده‌رمان به‌كاربهێنن، له‌ماڵه‌وه‌ ده‌توانن هه‌ندێك گیراوه‌ دروست بكه‌ن كه‌ كاریگه‌ری‌ باشی ده‌بێت له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی‌ روخساریان و چالاككردنی‌ سوڕی خوێن و لابردنی‌ خانه‌ی‌ مردووی‌ سه‌ر پێستی روخساریان.

گیراوه‌ی  یه‌كه‌م؛ كه‌وچكێكی گه‌وره‌ ماستی‌ خه‌ست له‌گه‌ڵ برێكی پێویست ئاو تێكه‌ڵ بكه‌، به‌شێوه‌ی‌ بازنه‌یی به‌ ده‌سته‌كانت له‌ روخسارتی بده‌ و له‌(شێوه‌ی مه‌ساجدا) پاش چه‌ند خوله‌كێك به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆ و رۆژانه‌ یان هه‌فته‌ی‌ چه‌ند جارێك دووباره‌ی‌ بكه‌ره‌وه‌، رزگارت ده‌بێت له‌ وشكی پێستی‌ روخسارت.

گیراوه‌ی دووه‌م؛ گیراوه‌ی‌ گوێزی هیندی و ئاوی لیمۆ، ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌ تێكه‌ڵكردنی كوپێك رۆنی گوێزی هیندی و كه‌وچكێك شه‌كر و كۆپێك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت تاوه‌ك كرێمێكی لێدێت، پاشان له‌ڕوخسار ده‌درێت و پێستی‌ روخسار به‌شێوه‌ی‌ سه‌ڕسوڕهێنه‌ر پاك ده‌بێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی نه‌رمی به‌ روخساره‌كه‌ش ده‌به‌خشێت.

گیراوه‌ی‌ سێیه‌م؛ ئه‌م گیراوه‌یه‌ش به‌ تێكه‌ڵكردنی‌ چای سه‌وز و كه‌وچكێك شه‌كر و كه‌وچكێكی گه‌وره‌ هه‌نگوین له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم، پاشان داده‌نرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌، دواتر ده‌توانیت له‌ناو به‌فرگره‌كه‌ت له‌ماڵه‌وه‌ دایبنێت و شه‌وانه‌ به‌كاری بهێنیت و دواتر بیشۆیت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌فتانه‌ چه‌ند جارێك دووباره‌ی‌ بكه‌ره‌وه‌ تا روخسارت له‌ خانه‌ی‌ مردوو رزگاری ببێت و به‌شێوه‌یه‌كی جوان ده‌ربكه‌ویت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6819