ته‌ندروستی

سلێمانی‌؛ كۆنفرانسی‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ دژی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك به‌ڕێوه‌چوو

له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆنفرانسێكی‌ زانستی‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ مه‌مك به‌ڕێوه‌چوو, وه‌زیری‌ ته‌ندروستیی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ده‌ڵێت, ئاماره‌كانی‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌متره‌  به‌ به‌راورد به‌ ستانداردی جیهانی, پسپۆڕێكی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ مه‌مكیش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵانه‌ زیاتر له‌ 360 نه‌خۆش پشكنینی‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مكیان بۆ ده‌كرێت...

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی‌ سلێمانی‌ به‌ هاوكاریی‌ سه‌نته‌ری‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ مه‌مك, له‌ شاری‌ سلێمانی‌ یه‌كه‌مین كۆنفرانسی‌ زانستیی سه‌باره‌ت به‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ دژی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ڕێكخست, پسپۆڕێكی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ سه‌نته‌ری‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ مه‌مك ده‌ڵێت، ئێستا به‌ هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هۆشیاریی‌ ته‌ندروستی‌، ئاماره‌كانی‌ سه‌ردانیكردن له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ ڕوو له‌ زیاد بووندان...

 وه‌زیری‌ ته‌ندروستیی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ڕایگه‌یاند: ئاماره‌كانی‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌متره‌ له‌ ئاماری‌ ستانداردی جیهانی دایه‌, و پسپۆڕێكی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ مه‌مكیش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ساڵانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا زیاتر له‌ 360 نه‌خۆش پشكنینی‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مكیان بۆ ده‌كرێت.

نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك یه‌كێكه‌ له‌ بڵاوترین جۆره‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ جیهاندا كه‌ تووشی‌ ئافره‌تان هه‌ندێك جار توشی‌ پیاوانیش ده‌بێت به‌ پێی‌ ئامارێكی‌  سه‌نته‌ری‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ مه‌مك له‌ ساڵی‌ 2007 تا ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 105 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌یان كردووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 887 كه‌س تووشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بوون...

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە793