ته‌ندروستی

چۆنێتی پاراستنی دڵ.. سێكس له‌كه‌یدا و چۆن سوود به‌دڵ ده‌گه‌یه‌نێت

لەهەموو جیهاندا ئاشکرایە نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکە لەنەخۆشیە باوەکان و کەسانێکی زۆر پێوەی دەناڵێن بەوپێیەی زۆرجار دەبێتە هۆی مردنی کەسەکە یاخود نەخۆشیەکە بەدرێژای تەمەنەی پێوەی دەناڵێنێ.
یوهانس هینریتش فون بورستل دکتۆری نەخۆشییەکانی دڵ بۆ ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرای دەکات، چەندین ڕێگەی دۆزیوەتەوە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ ئەگەر تەمەنت هەرچەندێک بێت، ڕێگاکانیش ئەمانەن.

ئەنجامدانی سێکس


فون بورستل دەڵیت سێکس کردن زۆرترین سودی هەیە بۆ دڵ، چونکە لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا، جەستە چەدنین هۆڕمۆن دەردەدات کە سیستمی دل ڕێک دەخات و مولولەکانی خوێن پاک دەکاتەوەو چالاکیان دەکات بۆ چونی خوێن بۆ دڵ بەبێ گیران و دڵ لەچەندین نەخۆشی دەپارێزێت .

یەکێک لەو هۆڕمۆنانەی دەریدەدات هۆڕمۆنی ئۆکسیتوسینە کە هەستی خۆشەویستی نێوان دوو کەسەکە زیاددەکات،  ئەم هۆڕمۆنە پەیوەندییەکی پتەوی بە خۆشەویستی جەستەیی هەیە بەمەش فشاری خوێن دادەبەزێنێت و قەلەقی و دڵەڕاوکێ ناهێلێت.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر ٢٢٠٠ کەس لەزانکۆی ویلایەتی میشیغان کراوە دەرکەوتوە، ئەو ژنانەی کە تەمەنیان ٥٠ ساڵانە و بەردەوامن لە سێکس کردن، ئەگەری توشبونیان بە بەرزبونەوەی فشاری خوێن کەمدەبێتەوەو توشبونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا جەستە چەندین هۆڕمۆن دەردەدات لەوانە، هۆڕمۆنی ئەندورفین کە لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن ڕێک دەکاتەوە  لەکاتی ڕاهێنانی وەرزشیدا، پاشان بەرزبونەوەی هۆڕمۆنی ئسترۆجین کە هەوکردن ناهێڵێت سوڕی مانگانە ڕێک دەخاتەوە، هۆڕمۆنی ئەلتستوستیرونیش ڕێژەی کۆڵیستڕۆڵ لەخوێندا کەم دەکاتەوە ، چونکە چەوری خوێن دەبێتە هۆی گیرانی بۆرییەکانی خوێن و بەمەش خوێن بە کەمی دەچێت بۆ دڵ .

خواردنی سیر هەموو ڕۆژێک

فون بورستل ئامۆژگاری دەکات بەبەردەوام  خواردنی سەوزەو میوە چونکە چەندین ڤیتامین لەخۆدەگرێت و دڵ لەچەندین  نەخۆشی دەپارێزێت.

سیرو پیازو زەنجەبیل گرنگرتین جۆری خۆراکن چونکە هاوکاری مولولەکانی خوێن دەکات بۆ ئەوەی هاتوچۆکردنی خوێن بەردەوام بێت و مولولەکانی نەگیرێن، بۆ ئەمەش پێویستە ڕۆژانە کەوچکێکی بچوک لە ڕەگی زەنجەبیل یاخود ٢ بۆ ٣ کەوچکی بچوک سیر بکرێتە پەرداخێک ئاو ڕۆژانە بخورێتەوە سودی دەبێت بۆ نەهێشتنی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

لەلایەکی ترەوە ئەگەر ڕۆژانە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ گرام لە پیاز یاخود سیر بخورێت، ئەوا ئەگەری توشبون بە هەوکردنی گورچیلە نا‌هێڵیت و وە ئەگەر هەوکردنی گورچیلەت هەبێت ڕێژەکەی کەمدەبێتەوە.

خەوتن بەپێی کات

نەخەوتن دەبێتە هۆی تێکچونی لێدانەکانی دڵ و بەرزبونەوەی فشاری خوێن و بەرزبوونەوەی ماددەی کیمیاوی کە پەیوەستە بە هەوکردن و بەمەش زیان بە دڵ دەگەیەنرێت.

زانایان لە زانکۆی وارویک ئاشکرای دەکەن ئەو کەسانە هەموو شەوێک لە ٦ سەعات کەمتر دەخەون لە ٪٤٨ ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشییەکانی دڵ دەبێت و لە٪١٥ جەڵتەی مێشک هەوەها دەبێتە هۆی دڵە ڕاوکێ و قەلەقی نائارامی دەرون ئەمەش خێرابوونی لێدانەکانی دڵ زیاد دەکات. 

لەبەرامبەر ئەمەشدا زۆر خەوتن زیانی دەبێت لەساڵی ٢٠١٠ زانای لە زانکۆی ویلایەتی ڤێرجینیا توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوەو تێیدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی هەموو شەوێک  زیاد لە ٧ کاتژمێر دەخەون  ئەگەری توشبونیان بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات و لە ٪٥٠ نەخۆشیە بۆرییەکانی خوێن.
 
سەرچاوە/ huffpost








تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە22540