ته‌ندروستی

سودەکانی نارنج بۆ تەندروستی لەش

پسپۆڕانی خۆراكی چەندین توێژینەوەیان لەسەر نارنج ئەنجامداوە، دەركەوتووە كە خواردنی ئەو مزرەمەنییە چەندین سودی تەندروستی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە.

نارنج دەوڵەمەندە بە چەندین جۆری ڤیتامین و كانزاكان هەروەها چەندین ماددەی دژە ئۆكسیدیش لە پێكهاتەكەیدا هەیە كە لەش لە چەند نەخۆشیەك دەپارێزێت، ڤیتامین سی پێكهاتەكەی یارمەتی كوشتی بەكتریا زیان بەخشەكانی لەش دەدات هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەڵاوسانی سك و كەمكردنەوەی سەر ئێشە.

ئەو مزرەمەنییە یارمەتی كرداری هەرس دەدات و بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەكان زۆر گرنگە و هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزكردنی دڵ و لە نەخۆشی دەیپارێزێت .

لەگەڵ ئەو سودانەشدا، بەڵام زۆر خواردنی نارنج زیانی دەبێت بە تایبەت بۆ جگەر،هەروەها هەندێ جار بەهۆی ئەو زەیتەی لە توێكڵەكەیدایە، لە كاتی پاكردنیدا , پێست توشی هەستیاری دەكات یاخود دەبێتە هۆی دروست بونی كۆكە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2572