ته‌ندروستی

كەمخەوی كاریگەری لەسەر كرداری هەرسكردن دەبێت

توێژینەوەیكی پزیشكی ئاشكرای دەكات ئەو كەسانەی كێشەی كەمخەویان هەیەو شەوانە ماوەیەكی باش ناخەون، ئەوا زۆرجار ڕووبەڕووی چەند كێشەیەكی تەندروستی دەبنەوە، بە تایبەت كێشەكانی پەیوەندیدار بە كۆئەندامی هەرس.

توێژینەوەكە لە ئەڵمانیا و لەسەر هەزار كەس ئەنجامدراوە و دەریخستووە ئەو كەسانەی شەوانە كەمتر لە پێنج كاتژمێر دەخەون، زۆرجا كێشەی هەرسیان دەبێت، چونكە كەمخەوی كار دەكاتە سەر دەردانی ئەنزیم و ماددە كیمیاویەكانی گەدە كە پێویستن بۆ هەرس كردن.

توێژەرەكان بۆشیان دەركەوتووە %50 ئەو كەسانەی خەوی پێویستیان نییە، جگە لە كێشەكانی هەرس زۆركات توشی بەرزبونەوەی فشاری خوێن دەبن، ئەمەش ئەگەری توشبوونیان بە چەند نەخۆشییەكی دیكە زیاد دەكات.

پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێویستە ماوەی خەوتن لە نێوان شەش بۆ هەشت كاتژمێردا بێت و زیاتر و كەمتریش لەو ماوەیە كاریگەری خرای لەسەر تەندروستی لەش دەبێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1385