ته‌ندروستی

گرنگی فریاگوزارییە سەرەتاییەكانی لەكاتی شەڕدا

وەك دەزانن چەند ڕۆژێكە هێزەكانی پێشمەرگە لەچەند میحوەرێكەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش لە جەنگدان و لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێكدادانانەش چەندین شەهید و بریندار هەیە.

پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە لەسەر گرنگی فریاگوزاری سەرەتایی لە بەركانی جەنگدا، بە جۆرێك پێویستە هەر كەسێك كە لەو شوێنانەوە نزیكە كە شەڕ و ڕوبەڕووبونەوەی تێدایە چەند زانیارییەكیان لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی هەبێت، تا لەكاتی بونی بریندارەكاندا پێشكەشی ئەو كەسانەی بكەن.

لەكاتی برینداربونی كەسێكدا پێویستە سەرەتا ئەو بریندارە لە شوێنی شەڕەكە دووربخرێتەوە دواتر سەری بریندارەكە لەگەڵ جەستەی لە یەك ئاستدا بن، بە مەرجێك بریندارییەكە لە سەرو ملدا نەبێت، چونكە لەو كاتەدا دەبێت بریندارەكە بە پێوە بوەستێنرێت یاخود دابنیشێنرێت.

گەر بریندارەكە هەناسە یاخود دڵی وەستابێت، ئەوا پێویستە هەناسەی دەستكرد و بوژاندنەوەی دڵی بۆ بكرێت، هەروەها شوێنی برینەكە بە پارچەیەك پەڕۆ ببەسترێت یاخود دەستی بخرێتە سەر تا خوێنەكە دەوەستێتەوە، دواتر بگەیەنرێتە نزیكترین نەخۆشخانە تا چارەسەر بكرێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1105