ته‌ندروستی

به‌رزی فشاری خوێن هۆكاری توشبوونه‌ به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌رزی فشاری خوێنی مرۆڤ، هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه‌ به‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕه‌كانی ناوه‌ندی پزیشكی دڵ له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌و ئاشكرای كردووه‌، به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن له‌ ته‌مه‌نێكی مام ناوه‌ندا هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه‌ به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی باو.

به‌ڕای پسپۆڕه‌كان، به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌و ناخۆشیانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ بیری مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت زه‌هایمه‌رو خه‌ڵه‌فان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌رزی فشاری خوێن ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، له‌كاتی به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێندا كێشه‌یه‌ك له‌ پاڵنانی خوێن بۆ خانه‌ ده‌مارییه‌كان مێشك ڕووده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری كۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤ ده‌بێت.

توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ له‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه‌ به‌ حاڵه‌ته‌كانی زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان كه‌له‌ئێستادا به‌ دیارترین ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ داده‌نرێت كه‌ توشی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌بێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2482