ته‌ندروستی

سودەکانی قەیسی بۆ لەش

قەیسی یەكێكە لە میوە بڵاوەكانی جیهان و بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەش كە لەسەری ئەنجامدراوە دەركەوتووە چەندین سودی بۆ لەش هەیە.

قەیسی بە چەندین ماددەی خۆراكی و ڤیتامین دەوڵەمەندە، هەروەها چەندین جۆری خوێ كانزاییەكانی تێدایە، لەوانە فسفۆڕ و ئاسن و كالسیۆم پۆتاسیۆم، ئەمانەش وادەكەن بەرگری لەش بەرامبەر چەند نەخۆشییەكی جیاواز بەهێزبێت.

توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەهای خۆراكی قەیسی لە دروستكردنی خڕۆكە سورەكانی خوێندا هاوتایی جگەری ئاژەڵە، ئەمەش سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست كەمخوێنییەوە دەناڵێنن.

بەڕای پسپۆڕەكان باشترە قەیسی پێش نان خواردن بخورێت و هەروەها توێكڵەكەشی لێنەكرێتەوە چونكە زۆرینەی ماددە خۆراكی و ڤیتامینەكانی لە توێكڵەكەیدا كۆبۆتەوە، هەروەها واباشترە كە بە چەقۆ لەت نەكرێت.

چەند لێكۆلینەوەیەكی پزیشكی تازەش ئەوە دەردەخەن قەیسی سودی زۆری بۆ ڕەگەزی مێینە هەیە و لە نەخۆشییەكانی پێست دەیانپارێزێت و ڕوخساری بەشێوەیەكی جوانتر دەردەخات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4633