ته‌ندروستی

سوودەکانی خەیار

خەیار یەكێكە لە سەوزە بڵاوەكانی جیهان و چەندین بەكارهێنانی هەیە بە تایبەت دروستكردنی زەڵاتە، پسپۆڕانی تەندروستی چەندین توێژینەوەیان لەسەر خەیار ئەنجامداوە و چەندین سودیان بۆ لەش ئاشكرا كردووە.

خواردنی خەیار سودێكی زۆر بە لەش دەگەیەنێت ئەمەش بەهۆی بونی بڕێكی زۆر لە شلەمەنییەكان لە پێكهاتەكەیدا، بەجۆرێك ئەو ئاوەی لە ڕێی خەیارەوە دەست لەش دەكەوێت، لە لەشدا دەمێنێتەوە، بە پێچەوانەی ئاوی ئاسایی كە پاش خواردنەوەی بە چەند كاتژمێرێك لە ڕێی میزكردنەوە فڕێدەدرێتە دەرەوە.

بە پێی ئەنجامی  توێژینەوەكان، خەیار ئەنزیمی ئیریبسین لە پێكهاتەكەیدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدات هەروەها سودێكی زۆری بۆ پێست هەیە و نەرمی پێدەبەخشێت و ماسولكەكانی بەهێز دەكات.

ئەم سەوزەیە ڕێگرە لە زوو دەركەوتنی پەڵە و خاڵی سەر پێست و دەركەوتنی نیشانەكانی پیریش دوا دەخات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە7752