ته‌ندروستی

مۆز ووزه‌یه‌كی زۆر به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت

پسپۆڕێكی خۆراكی ئه‌ڵمانی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر سوده‌كانی مۆز ئه‌نجامداوه‌و ئاشكرای كردووه‌، خواردنی ئه‌و میوه‌یه‌ سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه‌و ووزه‌یه‌كی زۆری پێده‌به‌خشێت.

ئه‌نتییه‌ گال كه‌ پسپۆڕێكی خۆراكی ئه‌ڵمانیا، له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرا یكردووه‌و ده‌ریخستووه‌ ئه‌و شه‌كره‌ی له‌ پێكهاته‌ی مۆزدایه‌ به‌ خێراییه‌كی زۆر ده‌گاته‌ سوڕی خوێن، ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌ش ووزه‌ و توانایه‌كی زۆری هه‌بێت و توانای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری قورس و جیاوازی هه‌بێت.

به‌ڕای ئه‌و پسپۆڕه‌ ئه‌و مۆزه‌ی ده‌خورێت باشتره‌ تازه‌ بێت و ڕه‌نگی توێكڵ و به‌ره‌كه‌ی تێكنه‌چوبێت و نه‌رم نه‌بوبێت، چونكه‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ شێوه‌ی مۆزه‌كه‌دا ڕووده‌دات ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی سوده‌كانی.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ مۆز كاتێك زیاد له‌ پێویست ده‌گات و نه‌رم ده‌بێته‌وه‌، بڕی شه‌كری‌ سودبه‌خشی پێكهاته‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی كاربۆهیدرات زیاد ده‌بێت، له‌م كاته‌شدا گه‌ر مۆزه‌كه‌ بخورێت ئه‌وا ووزه‌یه‌كی كه‌متر ده‌به‌خشێته‌ له‌ش.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5012