ته‌ندروستی

گوێز كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی خواردنی گوێز چه‌ندین سودی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌و له‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده‌یپارێزێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی به‌كارهێنانی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریخستووه‌، ڕۆژانه‌ خواردنی چه‌ند كاكڵه‌ گوێزێك ده‌بێته‌ هۆی پارێزگاری كردنی له‌ش له‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، گوێز چه‌ندین مادده‌ی سود به‌خش له‌پێكهاته‌كه‌یدایه‌ به‌ تایبه‌ت ترشه‌ چه‌ورییه‌كان كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خشی خوێن هه‌یه‌و ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و نه‌خۆشییه‌ خانه‌ ده‌مارییه‌كانی خوێن كه‌مده‌بێته‌وه‌.

به‌ڕای پسپۆڕه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌، گوێز زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و زینك، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش به‌رامبه‌ر به‌ نه‌خۆشییه‌ جیاوازه‌كان.

پێشتر چه‌ند پسپۆڕێكی ته‌ندروستی ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردبوو كه‌ باشتره‌ گوێز له‌ به‌یانیاندا و به‌ گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخورێت، چونكه‌ له‌و كاتانه‌دا سوده‌كانی زۆر زیاترن بۆ له‌ش.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3075