ته‌ندروستی

توشبوویەکی شێرپەنجە چارەسەری خۆی دەکات و دکتۆرەکان توشی شۆک دەکات

 کاندیس خانمێکی تەمەن ٣١ ساڵ بە بەردەوامبونی لەسەر خواردنی میوەو ئەو خۆراکانەی کە پرۆتینیان هەیە، بۆماوەی ٦ مانگ نەخۆشییە شێرپەنجەکەی دەپەڕێنێت . 

کاندیس لەساڵی ٢٠١١ توشی نەخۆشی شێرپەنجەی غودەی دەرەقی دەبێت و دکتۆرەکان پێی دەڵێن نەخۆشیەکەی لە قۆناغی مەترسیدارەو  تا ٥ ساڵ دەتوانێت بژی چونکە نەخۆشیەکە بە هەموو جەستەیە بڵاودەبێتەوە بۆیە پێویستە چارەسەری کیمیایی وەرگرێت، بەڵام خانمەکە ڕەچاوی وتەی دکتۆرەکان ناکات بەڵکو هەڵدەسێت بەخواردنی بڕێکی زۆر لەمیوەو ئەو خواردنانەی پرۆینیان زۆرە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، خانمەکە کاتێ دەبینێت دوو هاوڕێی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە دوای وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی گیان لەدەستت دەدەن، هەڵدەسێت بەپێچەوانە دوو هاوڕێکەی چارەسەری خۆی دەکات، ئەمەش بە واز هێنانی لە چارەسەری کیمیایی و ڕۆژانە ٣ قاژ لە ئەناناس لەگەڵ میوەکانی تری وەک لیمۆو سێوو مۆزو کیوی و ئاڤەکادۆ لەگەڵ خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر لە پرۆتینی تێدایە وەک جۆرەکانی گۆشت، بەمەش بە بەردەوامبونی لەسەر خواردنی ئەم خۆراک و میوانە بۆماوەی ٦ مانگ نەخۆشیەکەی دەپەڕێنێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرای دەکات کاتێ دکتۆرەکان دەبینن کاندیس لە ژیاندا ماوەو نەخۆشیەکەی پەڕەنادوە توشی شۆک دەبن چونکە ساڵی ٢٠١١ بە کاندیسیان وتوە تاوەکو ٥ ساڵ دەتوانێت بژی.

کاندیس ئەنەناس و ئاڤەکادۆ و کیوی هەڵبژارد چونکە لەناویاندا  ماددەی برومالیین هەیە کەیارمەتی هەرس کردنی کاربۆهیدرات و چەورەی دەدات لەناو گەداو بەمەش سیستمی خۆراکی لە جەستەدا بەهێز دەکات و بەشێکی خانەی شێرپەنجە لەناو دەبات.

کاندیس ئامۆژگاری توشبوان بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات بەوەی گرنگی بدەن بە خواردنی میوەو گۆشت و ئەو خواردنانەی پرۆتینیان  زۆرە،  چونکە سیستمی خۆراکی لەناو جەستەدا ڕێک دەکات و بەهێزی دەکات و گەدە ئەندامێکی سەرەکی جەستەیەو ڕووبەڕویی نەخۆشیەکە دەبێتەوەو ڕێگە نادات خانە شێرپەنجەییەکان گەشە بکات ولەگەڵ ئەمەشدا ڕاهێنانی وەرزشی بەبەردەوامی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە40446