ته‌ندروستی

برینه‌كانی ناو ده‌م به‌مشێوه‌یه‌ ئازاره‌كانی ده‌شكێت

زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان به‌ده‌ست بونی هه‌ندێك جۆری برین یان هه‌وكردنی پوك و چه‌ند به‌شێكی زمان‌ ده‌ناڵێنن، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بونی به هه‌ندێك جۆری‌ كه‌ڕوه‌ و دوچاری دیوی ناوه‌وه‌ی‌ ده‌م ده‌بێت، سایتی به‌ناوبانگی MSN سێ هۆكاری گرنگی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ ئازاری ئه‌م جۆره‌ برینانه‌‌ی‌ ناوده‌م كه‌م ده‌كاته‌وه‌، كه‌توشبوو له‌كاتی‌ خواردن و خواردنه‌وه‌دا توشی ئازار ده‌بێت.

1 . ئاو وخوێ (خوێئاو)، یه‌ك كه‌وچكی بچوك خوێ له‌گه‌ڵ په‌رداخێك ئاوی كوڵاو تێكه‌ڵ بكه‌و، له‌وناوده‌م غه‌رغه‌ره‌ی پێبكه‌ و بۆماوه‌ی‌ یه‌ك خوله‌ك پاشان به‌ ئاوی ئاسایی ناو ده‌م بشۆردرێت.

2 .  پارچه‌ سه‌هۆڵی بچوك، پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵی بچوك بخه‌ره‌سه‌ر برینه‌كه‌ تا ده‌توێـته‌وه‌ و له‌ رۆژێكدا چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ دووباره‌بكه‌ره‌وه‌.

3 .  سۆده‌ی‌ نان، كه‌وچكێكی بچوك  له‌ سۆده‌ی‌ نان له‌گه‌ڵ په‌رداخێك ئاو تێكه‌ڵ بكه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ ئاوو خوێیه‌كه‌ له‌ناو ده‌مت ڕایگره‌ و پاشان رۆی بكه‌ره‌وه‌. له‌پاش به‌كارهێنانی ئه‌م سێ ماده‌یه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت ئازاره‌كه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك جۆری كه‌ڕو له‌ناو ده‌مدا گه‌شه‌ نه‌كه‌ن و چالاكییان بوه‌سێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە18188