ته‌ندروستی

ڕوناكی چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده‌كات

ڕوناكی یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین پێویستیه‌كان كه‌ ڕۆژانه‌ پێویستمان پێیه‌تی له‌ ئێستاشدا، ده‌توانرێت ڕوناكی له‌ بواری پزیشكیدا به‌كاربهێنرێت ئه‌ویش بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی.

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، ڕوناكی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی جیاواز بكات له‌نێوانیاندا نه‌خۆشیه‌كانی زه‌هایمه‌ر و پاركنسۆن.

به‌ڕای پسپۆڕه‌كان ده‌توانرێت، جیاكاری بكرێت له‌ نێوان ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ پرۆتینه‌ كه‌ هۆكاری توشبونن به‌و نه‌خۆشیانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆتینانه‌ی كه‌ به‌ به‌ركه‌وتنی تیشكی ڕوناكیی كاره‌كانیان چالاك ده‌بێت، به‌مه‌ش ده‌توانرێت نه‌خۆشییه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ پرۆتینه‌ی له‌ له‌شدا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌ كۆبونه‌ته‌وه‌ جیا بكرێنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌توانرێت ئه‌و كه‌سه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ ڕزگاری بێت و ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.

له‌ئێستادا زاناكان سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی وردن تا ئه‌نجامی ووردو سه‌رسوڕهێنه‌ریان ده‌ستبكه‌وێت، وا بكه‌ن ڕووناكی بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ به‌كاربهێنن، كه‌ تائێستا چاره‌سه‌ریان زه‌حمه‌ت بووه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە900