ته‌ندروستی

دەرمانی پیری دۆزرایەوە

دواجار زاناكانی بەریتانیا ئەو خەونەی مرۆڤایەتیان هێنایەدی كە سەدان ساڵە تاقیكردنەوەو توێژینەوەی لەسەر دەكرێت كەئەویش دەرمانی پیرییە. 


زانایانی زانكۆی (كامبریج) جۆرێك لەشوكولاتەیان دروستكردوە كە ڕێگری لەچرچولۆچی و پربوون دەكات، شوكولاتەكە ماددەی دژە ئۆكسانی تێدایەو وادەكات سووڕی خوێن خێراتربكات و ڕێگری لەدروستبوونی ئەو چرچ و لۆچانەبكات كەلەڕووخساردا دەردەكەون و وادەكات ڕووخسار بەجوانی بمێنێتەوە.


زاناكان دەڵێن: پارچەیەكی بچوكی ئەم شوكولاتەیە بەئەندازەی 7.5 گرام بەهەمان ئەندازەی(ئەستازانتین) دژەئۆكسانی تێدایە كەلەماسی سەلەمۆنی ناوچەی ئالاسكادا هەیە.

بەگوێرەی سەرچاوە پزیشكییەكان ئەوانەی ئەم شوكولاتەیان بەكارهێناوە ئەگەر تەمەنیان لەنێوان 50 -60 ساڵیدا بێت ڕووخساریان هاوشێوەی كەسێكی 30 ساڵان نیشان دەدات.
 بەگوێری توێژینەوەكان دەركەوتوە شوكولاتەكە دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی هەوركردنی پێست و لەبری ئەوە پێستێكی نەرم و نوێ شوێنی دەگرێتەوە.


بەپێچەوانەی ئەو بۆچوونەش كە شووكولاتە كاریگەری بۆ سەر نەخۆشی شەكرەو بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكردەبێت ئەم جۆرە لەشوكولاتە هیچ كاریگەریەكی نەرێنی بۆ ئەو كەسانە نابێت كەنەخۆشی شەكرەیان هەیە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە8647