ته‌ندروستی

بەرزبونەوەی فشاری خوێنی منداڵ كاریگەری لەسەر توانای زانستیان دەبێت

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە ئەو منداڵ و هەرزەكارانەی لە تەمەنێكی دیاری كراودا فشاری خوێنیان بەرزدەبێتەوە، توانای زانستی و وەرگرتنیان بۆ شتەكانیان دەوروبەریان لاواز دەبێت.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا و لەلایەن پسپۆڕەكان زانكۆی ڕۆشستەر لە نیویۆرك ئەنجامدراوە و ئاشكرای كردووە %3 بۆ %4ی منداڵان و هەرزەكاران لە تەمەنی هەشت بۆ 17 ساڵی ڕوبەڕووی كێشەی بەرزبونەوەی فشاری خوێن دەبنەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر توانای فێربوون زانستی ئەو منداڵانە دەبێت.

بەڕای پسپۆڕەكان بەرزبونەوەی فشاری خوێنی منداڵ و هەرزەكار لەو تەمەنەدا دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێك، لەوانە هۆكاری بۆ ماوەیی و زیادبونی كێشی لەش و خراپی جۆری خواردن.

لە توێژینەوەكەدا چەند منداڵ و هەرزكارێك كە كێشەی بەرزی فشاری خوێنیان هەبووە، خراونەتە ژێر چەند تاقیكردنەوەیەكەوە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە بەرزبونەوەكە بە خراپی كاریگەری لەسەر توانای وەرگرتن و زانستی ئەو كەسانە هەبووە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە702