ته‌ندروستی

بەوێنە: قاوە ژنان لە خەڵەفان و لەبیرچونەوە دەپارێزێت

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەركەوتووە خواردنەوەی قاوە سودێكی زۆری بۆ ژنان هەیە و لە ئەگەری توشبوون لە چەند كێشەیەكی تەندروستی پەیوەندیدار بە مێشەكەوە دەیانپارێزێت.


توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی زانكۆی ویسكۆنسن میلۆكی ئەمریكاوە ئەنجامدراوە و پسپۆڕەكان  بۆ ماوەی 10 ساڵ چاودێری زیاتر لە شەش هەزار ژنی تەمەن سەو 65 ساڵیان كردووە لێكۆڵینەوەیان لە ڕێژەی خواردنەوەی قاوە كردووە لای ئەو ژنانە.

بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ئەو ژنانەی ڕۆژانە 2 بۆ سێ كوپ قاوە یاخود پێنج كوپ چا دەخۆنەوە، ئەگەری توشبوونیان بە خەڵەفان و لەبیرچونەوە بەڕێژەی %36 كەمدەبێتەوە.


پسپۆڕەكان هۆكاری سەرەكی ئەو كاریگەرییەی قاوەیان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام پێشبینی دەكەن بەهۆی كاریگەری ماددەی كافەینی پێكهاتەكەی بێت، بەڕای پسپۆڕەكانیش ئەو كاریگەرییە لەسەر پیاوانیش ڕەنگە بە هەمان شێوەبێت.


پێشتریش چەند توێژینەوەیەكی دیكە باسیان لەوە كردبوو كە ڕۆژانە خواردنەوە سێ كوپ قاوە سودی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام زیادكردنی ئەو بڕە بۆ زیاتر لە چوار كوپ، سودەكانی دەگۆرێت بۆ زیان و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەبێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1095