ته‌ندروستی

چەوەندەر بەرگری لەش بەهێز دەكات

چەوەندەر یەكێكە لە خۆراكە بەسودەكان كە لە دروستكردنی چەندین خواردندا بەكاردەهێنرێت، پسپۆڕانی بواری خۆراكی چەندین توێژینەوەیان لەسەر چەوەندەر ئەنجامداوە و چەند سودێكیان بۆ لەش ئاشكرا كردووە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكان چەوەندەر چەندین سودی بۆ تەندروستی لەش هەیە و چارەسەری كەم خوێنی دەكات و هەروەها ڤایرۆس و بەكتریا زیان بەخشەكانی لەش لەناو دەبات، ئەمە جگە لەوەی بەرگری لەش بەهێز دەكات و دژە هەوكردنە، هەروها ڕێگرە لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی خانەكانی خوێن .

پسپۆڕانی بواری خۆراكی ئاماژە بەوە دەكەن وا باشترە چەوەندر بە تەنها یاخود بە زەڵاتەوە بخورێت و لەگەڵ خۆراكی تر تێكەڵ نەكرێت چونكە بە تێكەڵكردنی لەگەڵ خۆراكی دیكە هەرسكردنی قورس دەبێت.

بەپێی توێژینەوەكان لە كاتی خواردنی چەوەندەردا باشترە توێكڵەكەی پاك نەكرێت، چونكە بەشی زۆری ماددە سوود بەخشەكانی لە توێكڵەكەیدایە و بە پاككردنی ئەو سودانەی لە دەست دەدات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2233