ته‌ندروستی

بەركەوتنی ڕووناكی كاریگەری لەسەر توانای وەچە خستنەوەی پیاوان هەیە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە  بەركەوتنی تیشكی ڕووناكی كاریگەری لەسەر توانای وەچە خستنەوەی پیاوان هەیە و دەتوانێت بە ڕووناكی چارەسەری ئەو پیاوانە بكرێت كە كێشەی لاوازی سێكسیان هەیە.

توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی سیینای ئیتاڵییەوە ئەنجامدراوە و دەریخستووە گەر پیاوان ڕوناكی بەهێز یاخود ڕوناكی تایبەت بە چارەسەری خەمۆكیان بەربكەوێت، ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن لایان زیاتر دەبێت، بەمەش كێشەی لاوازی سێكسیان چارەسەر دەبێت و توانای وەچە خستنەوەیان زیاتر دەبێت.

توێژینەوەكە لەسەر 38 پیاو ئەنجامدراوە كە كێشەی لاوازی سێكسیان هەبووە و بۆ ماوەی دوو هەفتە لە بەیانیاندا بۆ ماوەی كاتژمێر و نیوێك ڕوناكی تایبەت بە چارەسەری خۆمۆكیان لێدراوە، بەمەش ئەو توانایەیان بەهێزبۆتەوە

پسپۆڕەكان ئاماژەیان بەوە كردووە لە نیوەی باكوری گۆی زەوی لەمانگی تشرینی دووەم تا مانگی نیسان، هۆرمۆنی تستۆستیرۆن بەشێوەیەكی سروشتی لەلەشی پیاواندا كەمدەكات، ئەمەش بەهۆی كەمبونەوە تیشكی ڕووناكی، دواتریش لە مانگی نیسانەوە بەهۆی زیادبونی تیشكەكەوە هۆرمۆنەكە و توانای سێكسی پیاوان زیاد دەبێت و لەمانگی حوزەیراندا دەگاتە لوتكە و لەو مانگەشدا زۆرترین ڕێژەی دووگیان بوون تۆمار دەكرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1103