ته‌ندروستی

زۆر دانیشتن له‌سه‌ر كورسی زیانی هه‌یه‌

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرای دەکات، ڕۆژانە دانیشتن بۆماوەی زیاتر لە 3 کاتژمێر دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە  433 هەزار کەس لەساڵێکدا.

زانایان لە زانکۆی ئیسپانیا و بەرازیل، ماوەی 10 ساڵە سەرقاڵی توێژینەوەکەن و بۆیان دەرکەوتوە ڕۆژانە دانیشتن بۆ ماوەى زیاتر لە 3 کاتژمێر لەسەر کۆمپیوتەر بێت یاخود هەر پیشەیەکی تر، دەبێتە هۆی مردنی پێشوەخت بۆ نیو ملیۆن کەس لە ساڵێکدا.

زانایان لە توێژینەوەکەدا ڕونیدەکەنەوە ڕاهێنانی وەرزشی هۆکاری سەرەکیە بۆ ته‌ندروستیه‌كی باش و مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوەو لە ٪0.02 درێژی تەمەن زیاد دەکات.

هەروەها ئامۆژگاری هاوڵاتییان دەکەن بەوەی گەر ڕۆژانە بۆماوەیەکی زۆر دادەنیشن ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجامبده‌ن، تاوەکو مەترسی زۆر دانیشتنەکە کەمببێتەوە، به‌ڵام لە ٪31 دانیشتوانی زەوی هیچ ڕاهێنانێکی وەرزشی ئەنجام نادەن.

بەپێی ئەنجامی توێژنەوەکە سەلمێنراوه‌، لە ٪60 دانیشتوانی جیهان ڕۆژانە زیاتر لە 3 کاتژمێر دادەنیشن، بەمەش چالاکی کەمدەبێتەوەو کەسەکە توشی چەندین نەخۆشی دەبێت، هاوڵاتیانی وڵاتانی لوبنان و فەلەستین و سوریاو میسر و پاشان ئەمریکا و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا له‌وانه‌ن كه‌ زۆرترین كاته‌كانیان به‌دانیشتنه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1387