ته‌ندروستی

زۆر و كەم خەوتن كاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەمریكی كەم خەوتن و زۆر خەوتن وەك یەكتر كاریگەریان لەسەر تەندروستی لەشی مرۆڤ هەیە و هۆكارن بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشییەك.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی ناوەندی دڵی ئەمریكییەوە ئەنجامدراوە و دەریخستووە زۆر خەوتن و كەم خەوتن كاریگەریان لەسەر تەندروستی دڵ دەبێت و ئەگەری توشبوونیان بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەبێت.

بەڕای پسپۆڕەكان خەوتن كەمتر لە حەوت كاتژمێر و زیاتر لە 9 كاتژمێر دەبێتە هۆی ڕەقبونی شادەمارەكان و بەرزبونەوەی فشاری خوێن هەروەها تێكچونی لێدانەكانی، دڵا ئەمانەش هۆكارن بۆ زیادبونی ئەگەری توشبوون بە جەڵتە.

جگە لەو كاریگەرییانە لەسەر تەندروستی دڵ، كەم خەوتن و زۆر خەوتن دەبێتە هۆی زیادبونی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخشی خوێن، هەروەها ئەگەرەكانی قەڵەوبوون و توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەكات.

توێژەرەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە بەشێویەكی بەردەوام كاتی خەوتنیان دیاری كراوبێت و شەوانە ماوەی حەوت بۆ هەشت كاتژمێر بخەون، بەمەش لەشێكی تەندروستیان دەبێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2343