وه‌رزش

قه‌ڵادزێ‌؛ تیپی‌ دێرینه‌كان نازناوی‌ خولی‌ باسكه‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا

تیپی‌ دێرینه‌كانی‌ قه‌ڵادزێ‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ باسكه‌ی‌ تیپه‌ میللیه‌كانی‌ ئه‌و سنوره‌ی‌ به‌ده‌ستهێنا، سه‌رپه‌رشتیاری‌ خوله‌كه‌ش ده‌ڵێت ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خوله‌ ئاشتكردنه‌وه‌ی‌ وه‌رزشكاران و ئاشنابونی‌ هانده‌رانه‌ به‌ یاریی‌ باسكه‌.

له‌ قه‌ڵادزێ‌ كۆتایی‌ به‌ خولێكی‌ باسكه‌ هات كه‌ بۆ 7 تیپی‌ میللی‌ ئه‌و سنوره‌ كرابوه‌وه‌، له‌ یاریی‌ كۆتایشدا تیپی‌ دێرینه‌كان رووبه‌روی‌ تیپی‌ بابان بونه‌وه‌.

دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ یارییه‌كه‌ش تیپی‌ دێرینه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن و نازناوی‌ خوله‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
سه‌رپه‌رشتیاری‌ خوله‌كه‌ش ده‌ڵێت ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خولانه‌ ئاشتكردنه‌وه‌ی‌ وه‌رزشكاران و ئاشنابونی‌ هانده‌رانه‌ به‌ یاریی‌ باسكه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە213