وه‌رزش

لامێلا لە تۆتنهام دەمێنێتەوە


ئیریک لامێلای ئەرجەنتینی چارەنوسی خۆی بۆ وەرزی نوێ یەکلاکردەوەو لە تۆتنهام بەردەوام دەبێت.

هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا ناوی لامێلا پەیوەست بوو بە ڕۆیشتنەوە بۆ هەندێک لە یانەکانی ئەوروپا، بەڵام ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە خۆی یەکلاکردەوەو لە تۆتنهام بەردەوام دەبێت.

لامێلا لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی فۆر فۆر تو ڕایگەیاند، لەو کاتەوەی هاتۆتە تۆتنهام هەواڵی ڕۆژنامەکان دەبیستێت کە باس لە ڕۆیشتنی دەکەن، بەڵام ئەو نیازی ڕۆیشتنی نیە.

لامێلا ڕاشیگەیاند، وەزری ڕابردوو لەگەڵ تۆتنهام ئاستێکی باشیان پێشکەشکردوو توانیان لە پلەی سێهەمی پریمەرلیگدا بن و ئەمەش دەستکەوتێکی باش بووە بۆیان.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە279