وه‌رزش

ڤیراتى: پاریس سان جێرمان بە جێ ناهێڵم


مارکۆ ڤیراتیی ئیتاڵیى رەتیدەکاتەوە یانەى پاریس سان جێرمان بەجێبهێڵێتء رایدەگەیەنێت دەیەوێت چامپیۆنس لیگ لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستبهێنێت.

لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا، مارکۆ ڤیراتیی رایگەیاند، دەیەوێت لەپاریس سان جێرمان بمێنێتەوەء گوێ بەگرێبەستى هیچ یانەیەک نادات، چونکە پرۆژەکەى پى ئێس جى ئەو یاریزانە دەگرێتەوە.

ڤیراتی وتیشى "تاکو نازناوى چامپیۆنس لیگ بەدەستنەهێنم بیر لەبەجێهێشتنى پاریس سان جێرمان ناکەمەوە، ئەوەش ئامانجى سەرەکى یانەکەیە لەوەرزى داهاتوودا".

لەبەشێکیترى قسەکانیدا، یاریزانە ئیتاڵیەکە رایگەیاند، قسەى لەگەڵ ئیدارەى پاریس سان جێرمان کردوەء لەسەر ئەوە رێکەوتوون بۆ ماوەیەکى زیاتر لەیانەکەدا بمێنێتەوە.

ئەم قسانەى ڤیراتى لەکاتێکدایە کە یانەى ریاڵ مەدرید هەوڵى جدى دەدا بۆ کڕینى ئەو یاریزانە بەتایبەتى کە تارادەیەکى زۆر لەکڕینى پۆگبا بێهیوا بوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە583