وه‌رزش

ئەتلەتیکۆ مەدرید گرێبەستی گامێرۆی لە بەرشەلۆنە بردەوە


یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی کیڤن گامێرۆی فەڕەنسی و هێرشبەری پێشووی سیڤیلیای ڕاگەیاند.

پێگەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بڵاوی کردەوە بەفەرمی گەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتای لەگەڵ بەرپرسانی سیڤیلیا لەسەر گواستنەوەی کیڤن گامێرۆی هێرشبەری فەڕەنسی و بەو پێیەش ئەو یاریزانە تاچوار وەرزی داهاتوو لەڕیزی یانەکەییان دەمێنێتەوە.

هەر بەپێی هەواڵی پێگەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گامێرۆ شەممە دەگاتە مەدرید و دوای پشکنینی پزیشکی وەک یاریزانی نوێی یانەکەییان بەهاندەران دەناسێنرێت.

لای خۆشیانەوە میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد ئەو گرێبەستە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ئەتلەتیکۆ مەدرید کەوتوە.

کیڤن گامێرۆی 27 ساڵ کەبەرشەلۆنەش هەوڵی گواستنەوەی دەدا ماوەی سێ وەرز لەڕیزی سیڤیلیا یارییکردو لەو ماوەدا لەکۆی 144 یاریی 67 گۆڵی تۆمار کردوەو 17 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە460