وه‌رزش

ئەلیگری: هاوینێکی مێژوویمان لە گواستنەوەی یاریزانان بە ڕێ کرد


ماسیملیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆس پێی وایە بازاڕێکی نمونەییان کردوە لەکڕینی یاریزاندا و لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دڵنیانیە لەسەرکەوتنی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ.

لەووتەیەکیدا دەربارەی گرێبەستەکانی ماوەی ڕابردووی یانەکەی ئەلیگری ڕاهێنەری یوڤانتۆسی پاڵەوانی چەند وەرزی پێشووی سیریا ئەی ڕایگەیاند سوپاسی بەرپرسانی یانەکەم دەکەم کەداواکارییەکانمی جێبەجێکرد لەکڕینی یاریزانان و پێم وایە بازاڕکردنێکی مێژوویمان ئەنجامداوە.

ئەلیگری ووتیشی بەو کۆمەڵە یاریزانەی لەبەردەستمانە پێکهاتەکەمانە ئەوەنی تر بەهێزبوەو ئامانجی گەورەمان هەیە بۆ وەرزی نوێ و هەوڵی بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان دەدەین، بەڵام دڵنیاشنیم لەسەرکەوتن چونکە پێویستە لەگەڵ بوونی یاریزانی باشدا کارو هەوڵی باشیش بدەیت.

یانەی یوڤانتۆس لەماوەی گواستنەوەی یاریزاناندا هەریەک لەهیگواین و ئەلڤێس و بنعەتیە و پیانیچی گواستەوە ڕیزەکانی و تائێستا لەنێو یانەکانی ئەوروپادا زۆرترین پارەی لەگواستنەوەی هاوینەدا خەرجکردوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە280