وه‌رزش

لاوه‌كانی‌ عێراق گه‌ڕانه‌وه‌

پاش به‌شداریان له‌ دوو پاڵه‌وانێتی‌ ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ باسكه‌ی‌ لاوانی‌ عێراق له‌ ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێری‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ خاكی‌ نیشتیمان.

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 30 / 7 / 2016 و له‌ ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێری‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ شاندی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ باسكه‌ی‌ لاوانی‌ عێراق گه‌یشتنه‌وه‌ خاكی‌ نیشتیمان ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ باسكه‌ی‌ لاوانی‌ عێراق له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باسكه‌ی‌ لاوانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌ب له‌ ولاَتی‌ میسر كردوو ، هه‌روه‌ك پاش كۆتاهاتنی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌به‌شداری‌ 12 هه‌ڵبژارده‌ی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باسكه‌ی‌ لاوانی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا له‌ شاری‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ولاَتی‌ ئێران كرد.

هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ 12 یاریزان پێك هاتبوون كه‌ 3 له‌و یاریزانانه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌ڵبژارده‌ بوون بریتیی‌ بوون له‌ ڕێكان عوسمان له‌ تیپی‌ باسكه‌ی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ و ڕێبه‌ر له‌ تیپی‌ باسكه‌ی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ و نێچیرڤان له‌ تیپی‌ باسكه‌ی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ زاخۆ.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە370