وه‌رزش

بۆ زێدان پۆگباى ده‌وێت؟


له‌ ئێستادا پێمان وایه‌ تیپى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید، كێشه‌ى له‌ هێڵى ناوه‌ڕاستدا نیه‌، به‌ڵام ڕاهێنه‌رى تیپه‌كه‌، جه‌خت له‌و ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویستیان به‌ ئه‌ستێره‌كى چه‌شنى (پۆل پۆگبا)یه‌، وه‌كو یاریزانى یاریده‌ده‌ر و جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌و بنكه‌یه‌، به‌ تایبه‌تى سه‌رجه‌مى یانه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌وروپا، جگه‌ له‌وه‌ى پشت به‌ یاریكردن له‌ ناوه‌وه‌ ده‌به‌ستن، له‌ هه‌مانكاتدا زۆرترین یاریش له‌ لاكانه‌وه‌ بۆسه‌ر تیپى دژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید، یاریزانى نموونه‌ى ئیسكۆى هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌ به‌رده‌وامى تۆپ له‌لاى خۆى ده‌هێڵێته‌وه‌ و نمایشى پێوه‌ ده‌كات، دواتر ده‌یگۆرێت بۆ هێرشى سێ یه‌كى هێڵى پێشه‌وه‌، هه‌روه‌ها خامیس ڕۆدریگز، ڕاسته‌ له‌ سه‌نته‌رى یاریكردن ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ویش كه‌مترین یارمه‌تى ئه‌وانه‌ى نووك ده‌دات، كه‌ زیاتر وه‌كو یاریزانى به‌رده‌م خۆى نمایش ده‌كات، ئه‌گه‌ر باسى كۆفاسیچ، بكه‌ین ئه‌ویش تواناى نیه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ یارییه‌كاندا بمێنێته‌وه‌.

هه‌ردوو یاریزان (كرۆس و مۆدریج) له‌ خولى ئیسپانى و یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپادا، خراپترین ئاستیان له‌ ڕووى هونه‌رى و هاریكارى یاریزانه‌كانى پێشه‌وه‌ پێشانداوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ دائیره‌ى نیوه‌ یاریگاى خۆیاندا زۆرترین بچڕاندن و داخستنى ڕووبه‌ر به‌ڕووى تیپى دژدا ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانى دڵى پێشه‌وه‌ بكه‌ن.

قسه‌ى من، له‌سه‌ر زێدانه‌، كه‌ هه‌میشه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئیدارى تیپه‌كه‌ى جێگره‌وه‌یه‌كى نایابى بۆ ناوه‌ندى یاریگا، بۆ بگوازنه‌وه‌، كه‌ خواستى ئه‌ویش ته‌نیا (پۆل پۆگبا)یه‌، كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ پشتى یاریزانه‌كانى هێڵى پێشه‌وه‌ یارى ده‌كات، هه‌روه‌ها توانایه‌كى باشیشى له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ به‌گریكردن و دروستكردنى یارى و گۆڵكردن هه‌یه‌. زیزۆ، ده‌یه‌وێت ستارێكى چه‌شنى ناوبراو بخاته‌ سه‌ر حساباتى ئه‌م وه‌رزه‌ى، به‌ تایبه‌تى ئه‌و له‌به‌ر یه‌ك نووخته‌ى گرنگ پۆگباى ده‌وێت، كاتێك ئه‌و یاریزانه‌ له‌ بچڕاندنى تۆپه‌كان و یاریكردن له‌ لاكان و گلدانه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌ى سزاى تیپى دژ نایابترین یاریزانى گۆڕه‌پانه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌وروپایه‌، له‌ كاتێكدا یانه‌ى میره‌نگى، چه‌ندین وه‌رزه‌ نه‌یتوانیوه‌ یاریزانێكى هه‌بێت زیاد له‌ ڕۆڵێك بگێڕێت، هه‌روه‌ها وه‌رزى پێشویش هیچ كام له‌ وانه‌ى سه‌نته‌رى یارى تواناى یاریكردنیان نه‌بوو له‌ لا باڵه‌كان، بۆیه‌ زێدان، به‌دواى جێگره‌وه‌ى باشى ناوه‌ندى یارى تیپه‌كه‌یه‌وه‌یه‌تى، نه‌ك بێ بایه‌خكردنى ئه‌وانه‌ى له‌وێدا ڕۆڵ ده‌بینن.


هه‌وراز كاوه‌

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە509