وه‌رزش

مۆرینۆ هەوڵی کڕینی پایت دەدات


یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ بەرپرسانی یانەی وێستهام یونایتد کەوتوەتە گفتوگۆ سەبارەت بەگواستنەوەی دیمیتری پایتی فەڕەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەمەرز.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی بەرپرسانی مانچستەر یونایتد پەیوەندیان بەکارگێڕی وێستهامەوە کردوەو داواییان لێکردوون نرخی فرۆشتنی دیمیتری پایتی ئەستێرەی هێڵی ناوەندیان بۆ دیاریبکەن چونکە دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ئۆڵترافۆرد.

هەر بەپێی فرانس فوتبۆڵ داواکردنی ئەو یاریزانە لەلایەن مانچستەرەوە لەسەر داخوازی مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەکەیەو ڕاهێنەرە پرتوگالیەکە سەرسامە بەئاستی ئەو یاریزانە بەتایبەت دوای ئاستە باشەکەی لەیۆرۆی ڕابردوودا.

دیمتری پایتی 29 ساڵ کەهاوینی ڕابردوو لەیانەی مارسیلیاوە پەیوەندی بەوێستهامەوە کرد بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی نیشانیدا لەگەڵ یانەکەی بوەتە جێ سەرنجی چەندین یانەی ناوداری ئەوروپا.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە261