وه‌رزش

سبەینێ کاندرێڤا پشکنینى پزیکشى یانەى ئینتەر ئەنجامدەدات


سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان لەئیتاڵیاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئیدارەى ئینتەر میلانء کاندرێڤا گەیشتونەتە رێکەوتنى کۆتاییء سبەینێ ئەو یاریزانە پەیوەندى بەنیراتزۆریەوە دەکات.

رۆژنامەى لاگازیتاى ئیتاڵى بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەى یانەى ئینتەر میلان کۆتایی بەگفتوگۆکانى کڕینى کاندرێڤاى یاریزانى یانەى لازیۆ هێناوەء سبەینێ بەفەرمى ئیمزاکردنى گرێبەستەکەى رادەگەیەنن.

لاگازیتا ئەوەشى ئاشکراکردوە، سبەینێ کاندرێڤا دەگاتە سەنتەرى پزیشکى تایبەتى یانەى ئینتەر میلان پشکنینى پزیشکى بۆ ئەنجامدەدرێت، دواتر راستەوخۆ گرێبەستەکەى ئیمزا دەکات.

کاندرێڤا وەرزى رابردوو لەگەڵ یانەى لازیۆ ئاستێگى بەرزى پێشکەشکردء لەیۆرۆى فەڕەنساشدا لەسەرەتادا بەئاستێکى بەرزەوە دەرکەوت، بەڵام بەهۆى پێکانەوە تەنها بەشدارى دوو یاریی سەرەتاى کردء لەیۆرۆ دورکەوتەوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە234