وه‌رزش

زیدان: مۆراتا لەریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە


زەینەدین زیدانى راهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید رەتیدەکاتەوە ئەلڤارۆ مۆراتا لەهاوینى ئەمساڵدا یانەکە بەجێبهێڵێتء رایدەگەیەنێت پشت بەو یاریزانە دەبەستن.

رۆژنامەى لاگازیتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵى چەند لێدوانێکى زیدانى بلاوکردۆتەوە کە ئاماژە بە چارەنوسى مۆراتا دەکاتء مانەوەى لەو یانەیە رادەگەیەنێت.

زیدان دەڵێت "هیچ نیەتێکمان نیە بۆ فرۆشتنى مۆراتا، چونکە ریاڵ مەدرید پێویستى بەو یاریزانەیەء بۆشاییەکى گەورە لەهێڵى هێرشبردندا پڕ دەکاتەوە".

راهێنەرەکەى ریاڵ مەدرید ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ریاڵ مەدرید لەپێناو دەستکەوتنى پارە مۆراتاى لەیۆڤانتۆس نەکڕى، بەڵکو لەپێناو بەهێزکردنى پێکهاتەى تیپەکە ئەو گرێبەستەکەى کردوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە وەرزى داهاتوو لەریاڵ مەدرید یاری دەکات.

ئەم قسانەى زیدان لەکاتێکدایە کە رۆژنامەکان بانگەشەى ئەوە دەکەن ریاڵ مەدرید بەنرخێکى گران مۆراتا بەیانەى چێڵسى ئینگلیزى دەفرۆشێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە325