وه‌رزش

گواردیۆلا داواى نوێکردنەوەى گرێبەستى ئەگوێرۆە فیرناندینۆ دەکات


پیپ گواردیۆلاى راهێنەرى یانەى مانچستەر سیتى داواى نوێکردنەوەى گرێبەستى هەردوو یاریزان سێرجیۆ ئەگوێرۆء فیرناندینۆ لەئیدارەى یانەکەى دەکات.

رۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى بڵاویکردۆتەوە، گواردیۆلا سەرسامى تواناکانى ئەگوێرۆء فیرناندینۆیەء پێیوایە ئەو دوو یاریزانە کۆڵەیەکى سەرەکى تیپەکەنء دەتوانن پلانەکانى راهێنەر سەربخەن.

دەیلى مەیل ئەوەشى ئاشکراکردوە، گواردیۆلا داواى لەئیدارەى مان سیتى کردوە پەلە بکەن لەنوێکردنەوەى گرێبەستى ئەو دوو یاریزانە، چونکە دڵنیایە لەوەى ئەگەر سیتزن ئەو کارە نەکات کڕیاریان زۆر دەبێتء وەرزى داهاتوو بەگرێبەستى گرانبەها یانەکە بەجێدەهێڵن.

ئەم هەوڵەى گواردیۆلا لەکاتێکدایە کە گرێبەستى ئەگوێرۆ لەهاوینى 2019ء گرێبەستى فیرناندینۆ لەساڵى 2018 کۆتایی پێدێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە260