وه‌رزش

تێنسی مۆنتریاڵ؛ مادیسۆن کێیس و سیمۆنا هالیپ یاریی کۆتایی دەکەن


یارییەکانی پاڵەوانەکانی تێنسی سەرزەوی مۆنتریاڵی کەنەدا بۆ ئاستی کچان، گەیشتە قۆناغی کۆتایی  ولەو یارییەشدا مادیسۆن کێیس ڕووبەڕوی سیمۆنا هالیپ دەبێتەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتاییدا ، مادیسۆن کێیس بەرامبەر بە کریستینا کوکۆڤا یاریکرد.

مادیسۆن توانی لەم یارییەدا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و کۆمەڵەی یەکەمی 6 بە 2 بردەوە ، دواتر کۆمەڵەی دووەمیشی  6 بە 1 بردەوەو مادیسۆن بە 2 کۆمەڵەی بێ بەرامبەر بووە براوەی یارییەکەو گەیشتە یاری کۆتایی.

لە یارییەکی تردا، سیمۆنا هالیپی ڕۆمانی بەرامبەر ئانجلیک کێربێری ئەڵمانی یاریکرد.

هالیپ کۆمەڵەی یەکەمی 6 بە هیچ بردەوە، بەڵام کۆمەڵیی دووەمی 6 بە 3 دۆڕاند ، لە دوا کۆمەڵەی یارییەکەدا، سیمۆنا هالیپ 6 بە 2 سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە 2 کۆمەڵیی بێ بەرامبەر بووە براوەی یارییەکە.
ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00ی شەو، مادیسۆن کێس و سیمۆنا هالیپ، یاری کۆتایی تێنسی مۆنتریاڵی کەنەدا دەکەن.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە445