وه‌رزش

جۆکۆڤیچ و کى نیشیکۆرى یاریى کۆتایى تێنسى سەرزەوى تۆرنتۆ دەکەن


دواى بردنەوەى لە گایل مۆنفیس، نۆڤاک جیۆکۆڤیچى سڕبى گەیشتە یاریى کۆتایى پاڵەوانێتیى تێنسى سەرزەوى تۆرنتۆ.

لە قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتیى تێنسى سەرزەوى تۆرنتۆ کە یارییەکانى لە وڵاتى کەنەدا بەرێوەدەچێت و کۆى گشتى خەڵاتەکانى نزیکەى 5 ملیۆن دۆلار دەبێت، نۆڤاک جیۆکۆڤیچى سڕبى رووبەروى گایل مۆنفیسى فەرەنسى بوەوە.

لە کۆمەڵەى یەکەمدا جیۆکۆڤیچ توانى سەرکەوتن تۆماربکات و ئەو کۆمەڵەیەى 6 بە 3 بردەوە.

لە کۆمەڵەى دووەمدا بە هەمان شێوە جیۆکۆڤیچى خاوەن پلەى یەکەمى ریزبەندى یاریزانانى تێنس لە جیهاندا ئاستێکى بەرزى پێشکەشکردو بە ئاسانى و 6 بە 2 ئەو کۆمەڵەیەشى بردەوە، یارییەکەش بە 2 کۆمەڵەى بێ بەرامبەر بە سودى جۆکۆڤیچ کۆتایى هات.

بەو بردنەوەیەش جۆکۆڤیچ خۆى گەیاندە یاریى کۆتایى پاڵەوانێتیەکەو لە یاریى کۆتایشدا رووبەروى کى نیشیکۆرى ژاپۆنى دەبێتەوە ئەویش دواى ئەوەى سەرکەوتنى بەسەر ستانسیلاس ڤاڤرینکاى سویسریدا تۆمارکردو گەیشتە یاریى کۆتایى پاڵەوانێتیەکە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە237