وه‌رزش

خولى راهێنەران بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى Cى ئاسیا کۆتایى هات

خولى راهێنەران بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى C ى ئاسیا کۆتایى هات کە ماوەى 10 رۆژى خایاندو 30 راهێنەرى پارێزگارى سلێمانى و هەڵەبجەو گەرمایان بەشداربون تیایدا، بەشداربوانیش کردنەوەى ئەو جۆرە خولانە بۆ پێگەیاندنى یاریزانان بە گرنگ دەزانن و خوازیارن بڕوانامەى B و A ى راهێنانیش بەدەستبهێنن.

خولى راهێنەران بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى c ى ئاسیا لە شارى سلێمانى کۆتایى هات کە یەکێتیى تۆپى پێى عێراق بەهاوکارى یەکێتیى تۆپى پێى سلێمانى سەرپەرشتیدەکرد.

لە مەراسیمى کۆتایى خولەکەدا کاوە ئەحمەد سوپاسى ئەو کەسانەى کرد کە لە خولەکەدا هاوکاریان بوون، دکتۆر قاسم لەزامى وانەبێژى نێودەوڵەتى خولەکەش رایگەیاند، لە ماوەى 10 رۆژدا بە شێوازى تیۆرى و پراکتیکى وانەکانیان وتۆتەوەو هەستدەکەن سودێکى باشیان بە راهێنەرەکان بەخشیوە، لە کۆتایشدا بروانامەى بەشداریکردن بەسەر راهێنەراندا دابەشکرا.

دکتۆرە دیمەن فەرەج کە وانەى تەندروستى و وەرزشى لە خولەکەدا وتەوە، دەڵێت کردنەوەى ئەو خولانە گرنگەو پێویستە راهێنەرانیش شارەزایى تەواویان لە بارەى تەندروستى یاریزانانەوە هەبێت.

راهێنەرە بەشداربوەکانى خولەکەش کردنەوەى ئەو جۆرە خولانە بە گرنگ دەزانن و خوازیارن لە داهاتوودا بڕوانامەى بى و ئەى ئاسیا بەدەستبهێنن.

خولى راهێنەران بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى سى ئاسیا،  30 راهێنەر بەشداربوو تیایداو ماوەى 10 رۆژى خایاند، وانەکانیش بەهەردوو شێوازى تیۆرى و پراکتیکى وترانەوەو دەرچوانى ئەو خولەش دەبنە خاوەنى بڕوانامەى سى ئاسیاو لەمەوداو دەتوانن راهێنەرایەتى یانەکانى کوردستان بگرنە دەست.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە445