وه‌رزش

دواین وێد لە لایەن تیپی شیکاگۆ بوڵزەوە ناسێنرا


یانەی شیکاگۆ بوڵزی ئەمریکی بۆ تۆپی باسکە، دواین وێدی یاریزانی نوێی یانەکەی بە دەزگاکاانی ڕاگەیاندن ناساند.

دوای ئەوەی یانەی شیکاگۆ بە شێوەی فەرمی دواین وێدی بردە ڕیزەکانییەوە، دوێنێ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوایدا بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناساند.

دواین وێدگرێبەستێکی دوو ساڵەی لەگەڵ یانەی شیکاگۆ ئیمزا کردووەو نرخەکەشی 47 ملیۆن دۆلار بووە.

هەرچەندە ئەو ئەستێرە ئەمریکییە پێشتر یانەی میامی هیت گرێبەستێکی نوێی پێشکەش کردبوو تاکوو لە یانەکەیان بمێنێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی یانەی شیکاگۆ 7 ملیۆن دۆلاری زیاتری پێدا ، ئەم یانەیەیی دووەمیانی هەڵبژارد و گرێبەستەکەی لەگەڵ میامی هیت نوێ نەکردەوە.

دواین وێد چەندین دەستکەوتی پێشتر لەگەڵ تیپی میامی هیت هەبووە 3 جار نازناوی خولی باسکەی  لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستهێناوەو لە ساڵی 2006یشدا ، خەڵاتێکی تاکە کەسی بردەوە کە باشترین یاریزانی ئەو ساڵە بوو.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە322