وه‌رزش

ئینتەرمیلان بە مەرج دەستبەرداری ئیکاردی دەبێت


سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلان ڕایگەیاند، ئامادەن دەستبەرداری ماورۆ ئیکاردی بن، بەڵام بەو مەرجەی ئەو نرخەی داوای دەکەن یانەکان بیدەن.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نیویۆرکی ئەمریکا، ئیریک تۆهیر، سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلان سەبارەت بە ڕۆیشتنی ماورۆ ئیکاردی ڕایگەیاند، ئەوان ئامادەن دەستبەرداری ئیکاردی بن ، بەڵام پێویستە ئەو یانەیەی گرێبەستی پێشکەش دەکات زیاتر بێت لە 60 ملیۆن یۆرۆ.

ماوەی نزیکەی مانگێکە، ناوی ئیکاردی پەیوەستە بە ڕۆیشتنەوە لە ئینتەرمیلان، بەڵام یانەکەی بە نرخێکی زۆر دەستبەرداری دەبێت.

تۆهێری سەرۆکی ئینتەر ڕاشیگەیاند، ئیکاردی کاپتنی یانەکەیانەو یاریزانێکی گرنگە بۆیان، بەڵام لەسەر یاریزانێک پەکی ناکەوێت چونکە ئەمە تۆپی پێیەو هەموو ساڵێک شتێکی نوێ ڕوودەدات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە362